Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 10:32

ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تورکی (مراد علمدار) به‌هۆی خێزانه‌که‌ی 12 ساڵ زیندانی ده‌کرێت

ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی توركی (مراد علمدار) به‌هۆی خێزانه‌كه‌ی 12 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی سینه‌مایی توركی توركی شاشماز نجاتی ناسراو به‌ (مراد علمدار)  ئه‌ستێره‌ی زنجیره‌ی (وادی الذئاب) به‌هۆی سیخوركردن له‌سه‌ر مۆبایلی خێزانه‌كه‌ی ، رووبه‌ری سزای 12 ساڵ زیندانیكردن ده‌بێته‌وه‌.

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیا بڵاویان كردۆته‌وه‌  هونه‌رمه‌ند(مراد علمدار)  سیخوری له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی خێزانه‌كه‌ی كردوه‌ ، به‌جۆرێك  ده‌ستی به‌سه‌رهه‌موو نامه‌كان و تۆماره‌ ده‌نگییه‌كان دا گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌دادگا وه‌كو به‌ڵگه‌ دژی به‌ كار بهێنێت ، كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كێشه‌كه‌یان له‌ دادگایه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی توركی شاسماز سیخوری له‌سه‌ر خێرانه‌كه‌ی ( كشیكچی) كرد ، خێرانه‌كه‌ی شكایه‌تی له‌ دادگا له‌ (مراد علمدار) كرد، دادگاش به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی  ئازادی تاكه‌كه‌سی ،بریار وایه‌ سزای 12 ساڵ به‌سه‌ردا بسه‌پێنێَت.

هونه‌رمه‌ند(مراد علمدار) رۆڵی پاڵه‌وانی له‌ زنجیره‌ی  ته‌له‌فزیۆنی (وادی الذئاب) ده‌بینی به‌و هۆییه‌وه‌ ناوبانگی زۆری په‌یداكرد خاوه‌نی هاودارێكی زۆره‌.

ئه‌كته‌ری توركی شاشماز له‌ ساڵی 2012 هاوسه‌رگیری ه‌گه‌ڵ (نجاهان كشیكجی) ئه‌نجمام دا بۆماوه‌ی 7 ساڵ به‌یه‌كه‌وه‌ بوون خاوه‌نی دوو منداڵن پاشان بریاری له‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌یان دا.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / كامران 

كوردستان TV

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.