ساڵانه نزیكه‌ی دوو ملیۆن منداڵ له جیهان به مردوویی له‌دایك ده‌بن كه زۆرترین ژماره به‌ر ئه‌و وڵاتانه كه‌وتوون كه له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندان.
ئه‌و راپۆرته كه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، سندوقی هاریكاری منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف) و هاوبه‌شه‌كانیان له ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌یان كۆڵیووه‌ته‌وه كه به مردوویی له‌دایك ده‌بن، بڵاوكرا‌یه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ساڵانه نزیكه‌ی دوو ملیۆن منداڵ به مردوویی له جیهاندا له‌دایك ده‌بن، باس له‌وه كراوه كه له‌وانه‌یه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ببێته هۆی زیادبوونی ئه‌م ژماره‌یه.
سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆناوه خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی گشتی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٠ كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌وانه‌یه ببێته هۆی به مردوویی له‌دایكبوونی ٢٠٠ هه‌زار منداڵی دیكه له ١١٧ وڵات كه له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندان.
له راپۆرته‌كه‌دا رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر كارمه‌ندی ته‌ندروستی مه‌شقپێكراو له‌گه‌ڵ ژنانی دووگیاندا بن له‌وانه‌یه به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٤٠ به‌ر له به مردوویی له‌دایكبوون بگیرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له وڵاته پێشكه‌وته‌كاندا، له‌باربردنی منداڵ له‌نێو كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌كان زیاتر ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.