ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی لهمیدیاكار محه‌مه‌د جه‌به‌لی ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
هه‌ڤاڵ و میدیاكاری به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌به‌لی ..
خه‌مبار بووین به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتان، خوالێخۆشبوو (جه‌به‌لی فه‌قێ ئیدلبی).
به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین و ھاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به ھه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی باوكی كۆچكردوویشتان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.