بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا و پله‌ی گه‌رمی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ 48 كاتژمێری راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ئەمڕۆ ئاسمان ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای دھۆك لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری نمە باران ھەیە.
راشیگه‌یاندووه كه بەرزترین پلەی گەرما له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌ی ده‌بێت: ھەولێر 32 پله ، سلێمانی 29 پله ، دھۆك 30 پله ، كەركووك 35 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.