Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:16

هاووڵاتییەکی خەڵکی کوردستانی تورکیا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

کوردستان TV
100%



هاووڵاتییەکی خەڵکی كوردستانی توركیا لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە سنوورەکانی ماکۆ تەقەیان لە هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان کردووە و کوشتوویانە.

ڕێکخراوەکە راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو هاووڵاتییە ناوی (شەفیق باگا) لە کاتی گەڕانەوە لە شاری ماکۆ بۆ باکووری کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە، دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری وان، بەهۆی قورسی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.