ژه‌نه‌راڵ كینیس ماككێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند ئێران تا ئێستا به‌رده‌وامه له تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه،به‌ڵام ئه‌مریكا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ئاماده‌یه به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی دوژمنكارنه‌ی تاران بداته‌وه.
كینیس ماككێنزی له گفتوگۆیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری ئیمارات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه كه له‌تۆڕی ئینته‌رێت په‌خشكراو پێگه‌ی حوره گواستییه‌وه گوتی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ره‌كی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش پارێزگارییه له ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ئاشكراشی كرد كه له ئێستادا كار بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می دژه مووشه‌كی له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ژه‌نه‌راڵ كینیس ماككێنزی جه‌ختیكرده‌وه كه جه‌نگ له‌دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌و به‌رده‌وامه، چونكه تا ئێستا 10 هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له سوریا‌و عێراقدا ماون.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه داعش به‌ئاسانی له‌ناو ناچێت و بارودۆخی مانه‌وه‌شی هێشتا له‌باره‌و جه‌نگ له‌دژی ئه‌و رێكخراوه له‌وانه‌یه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووش به‌رده‌وام بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.