Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 03:43

مێرد منداڵێکی 15 ساڵان له‌ به‌رده‌ڕه‌ش کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا 

کوردستان TV
100%

له‌ گوندی مۆریلانی سه‌ر به‌ شاره‌دێی به‌رده‌ڕه‌ش گه‌نجێك به‌ چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له‌ گوندی مۆریلانی سه‌ر به‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، مێرد منداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵان به‌ ناوی "هه‌ڤاڵ عومه‌ر غه‌ریب" به‌ چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

گوتیشی: دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی پۆلیس و به‌ڵگه‌و تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان به‌ مه‌به‌ستی پشكنین و توێكاری گواسته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری دهۆك.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان مێردمنداڵه‌كه‌ دوو گولـله‌ی له‌خۆی داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌وه‌ دووه‌مین حاڵه‌تی خۆكوشتنه‌ كه‌ له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش تۆمار بكرێت.

سه‌نگه‌ر گۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.