Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:24

21 ئه‌ندامى ئەنجوومەنى شارەوانی هەولێر به‌ به‌رپرسیاره‌تى‌ نوێ وه‌ ده‌ست به‌کار ده‌بن

کوردستان TV
100%

دوای دەستبەکاربوونی ستافی نوێ ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتووگوزار، دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، عەبدلواحد احمد سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ١٩ ئەندامی ئەنجوومەن دەستیپێکرد.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بە وتەی وەزیری شارەوانی و گەشتووگوزار دەستیپێکرد و ڕایگەیاند: پاڵپشتی تەواوی ئەنجوومەنەکە دەبن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاونیشتیمانیان.

ساسان عەونی، ڕاشیگەیاند:" ئەنجوومەنی شارەوانی جیاوازن لە ئەنجوومەنەکانی پێشوو چونکە نوێنەری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکانی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشدا:" دەبێت ئەنجوومەنەکە زۆر چالاکانە کارەکانی هاونیشتیمانیان ڕاییبکەن ئەمەش کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

سەبارەت بە پارێزگاکانی دیکە، وەزیری شارەوانی ڕایگەیاند:" لەداهاتوودا هاوشێوەی هەولێر ئەنجوومەنی شارەوانی پارێزگاکانی دیکەش هەڵدەبژێردرێن و دەست بەکار دەبن.

دواتر فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: پارێزگای هەولێر پاڵپشتی تەواوی ئەنجوومەنی شارەوانی دەبێت لەپێناو ڕاپەڕاندنی کارەکانی ڕۆژانەی هاونیشتیمانیان بەشێوازێکی خێرا.

ڕاشیگەیاند:" هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی خزمەتی شاری هەولێر و دانیشتووانەکەی بکرێت.


هاوکات عەبدلواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: ئێمە وەک ستافی نوێی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر بەڵێن دەدەین کە بەشێوەیەکی یاسایی و دادپەروەرانە سەرجەم مامەڵە و کاروباری هاوڵاتیان ڕایی بکەین.

ڕاشیگەیاند:" کاری ئەم ئەنجوومەنە بڕیاردانە لەسەر ئەو مەلەفانەی کە کێشەیان بۆ دروست دەبێت لێرە لەبەردەم ٢١ ئەندامی ئەنجوومەن بڕیار لەسەر چارەسەرکردنیان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا:" ئەنجوومەنی نوێی شارەوانی هەولێر نوێنەری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خزمەتگوزاری و نوێنەری بەشێک لە سەندیکا و کۆمەڵەکانی تێدایە کە ئەوەش بەڵگەیە بۆ جێبەجێ کردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەنجامدانی چاکسازییە.

zardasht ahmed

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.