كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئەمریكا، بۆ ٢١٦ هه‌زار و ٨٨٩ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوه‌كانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٥٤ هەزار و ٤١١ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و ٧٨٠ هەزار و ٥٦٨ کەس. هاوکات ٩٨٠ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢١٦ هه‌زار و ٨٨٩ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٩٨٤ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنینە ئەنجامدراوەكان له ١١٤ ملیۆن و ١٨٦ هەزار لایداوه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٤٢ هه‌زار و ١٥٠ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨١٩ هه‌زار و ٩٩٢ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٢٢ هه‌زار و ٧٠٧ حاڵه‌ت فلۆریدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گیانلەدەستدانیشه‌وه، ویلایەتى نیویۆرک بە ٣٣ هەزار و ٣٥٦ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ویلایەتەكاندایه.
له‌پاش ئه‌مریكاش، له‌رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا، هیندستان دێت کە زیاتر له شه‌ش ملیۆن و ٨٣٥ هەزار توشبووی هەیە، پاشان بەڕازیل دێت کە زیاتر له پێنج ملیۆن حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.