Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:25

به‌ وێنه‌.. لەسەر ڕێگای هەولێر- کۆیە ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و شۆفێری تاکسییه‌ک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

فازل حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند:  کاتژمێر 2:20 خوله‌كی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر- کۆیە، لە نزیک گوندی شێخەروان تاکسیەک و بارهەلگرێک پێکیاندادا وە لەئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری تاکسیەکە گیانی لەدەستدا و 3 سەرنشینیش زامداربوون.

ڕاشیگه‌یاند: هۆكاری ڕووداوەکە هەوڵێکی تێپەڕاندنی هەڵەبوو كه‌ له‌ لایه‌ن شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، هه‌ربۆیە شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ بەلایەنی خەتابار دانرا بۆهۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکە.

گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر داوا ده‌كات كه‌  شوفێرانی بارهەڵگر بۆ وەدەستهێنانی چەند خولەکێک مالی خەلک وێران نه‌كه‌ن، بەتایبەتی لە ڕێگای هەولێر - کۆیە کەرێگایەکی تاکساید و دووئاراستەیە.

388

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.