كاتژمێر 6:40 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له گوندی بیك داودى سه‌ر به‌ناحیه‌ی كانی ماسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گومرگی سه‌رزێڕی به چه‌كی جۆری قه‌ناس برینداركرا.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ "غازى ئاليخان"، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گومرگی سه‌رزێڕی له گوندی بیك داودای سه‌ر به‌ناحیه‌ی كانی ماسی له لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه، به چه‌كی جۆری قه‌ناس به دوو گولـله بریندار كرا‌و دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ گه‌ێندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ و پاش تێپه‌ڕبوونی كاتژمێر و نیوێك به‌سه‌ر برينداربوونی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.