ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەممە 2020/10/8 کاتژمێر 5:30 ، غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری بالا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی ڕەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو .
ڕاشیگهیاند: ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین . بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 2020/10/8
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.