له پهیامێكدا بهبۆنهی تێپهڕبوونی 32 ساڵ بهسهر كۆچی دوایی د. نورههدین زازا، سهرۆك بارزانی پهیامێكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند: خوااڵێخۆشبوو نورەدین زازا لە بنەماڵەیەكی نیشتیمانپەروەر و شۆڕشگێڕی كورد بوو كە تەمەنی خۆی لە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەكەیدا سەرف كرد و لەو ڕێگەیەدا ماندووبوون و ئاوارەیی و زیندانیشی چێشتووە.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سی و دوو ساڵ بەسەر كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی كورد د. نورەدین زازا تێدەپەڕێت. نورەدین زازا دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا و سكرتێری یەكەم حزبی كوردی بوو كە لە سووریا دەستی بە چالاكی سیاسی كرد. خواڵێخۆشبوو نورەدین زازا لە بنەماڵەیەكی نیشتیمانپەروەر و شۆڕشگێڕی كورد بوو كە تەمەنی خۆی لە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەكەیدا سەرف كرد و لەو ڕێگەیەدا ماندووبوون و ئاوارەیی و زیندانیشی چێشتووە.
ئێستا لە كاتێكدا یادی خوالێخۆشبوو نورەدین زازا دەكەینەوە كە ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا ڕووبەڕووی تەحەددیاتی گەورە بووەتەوە. پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك و بەردەوامبوونی لەو خەباتە سیاسییەی نورەدین زازا و هەڤاڵانی بەردی بناخەی بوون، مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە سووریا بچەسپێن و كۆتایی بە ڕەنج و ئازارەكانی كورد لە سووریا بهێندرێت.
لە كۆتاییدا یادی خوالێخۆشبوو نورەدین زازا بە بەرزی ڕادەگرین و هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ئازادیخوازان و نیشتیمانپەروەرانی گەلی كورد و بەدیهاتنی ئامانجەكانی ڕێبازی كوردایەتی دەخوازین.
مسعود بارزانی
8ـی تشرینی یەكەمی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.