بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە هەركەسێك زانیاری لەسەر وێنەی بڵاوكراوە هەیە پەیوەندی بكات بەبنكەی پۆلیسی كوردسات یان نەخۆشخانەی شار.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕوداوێكدا هاوڵاتییەك بەسەختی بریندار بوو (ماتۆرسكیلێكی پێبووەو ئۆتۆمبێلێك خۆی پیادا كێشاوە)، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان هاوڵاتیەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو هاوڵاتییە هیچ ناسنامەو پێناسێكی پێنییە نەناسراوەتەوە، لەئێستاشدا هاوڵاتییە بریندارەكە باری تەندروستی ناجێگیرەو پێویستی بەنەشتەرگەری خێرا هەیە.
بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین هەركەسێك ئەو هاوڵاتییە دەناسێتەوە یان كەسوكارەكەی دەناسێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بكات بەبنكەی پۆلیسی كوردسات یاخود نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.