Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:07

وەزیری دەرەوەی ئێران سه‌ردانی چین ده‌کات

کوردستان TV
#11
100%

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێكی فەرمی بچێتە چین و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 9ی10ی2020، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی چین دەكات بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی، سەردانەكە هاوكاتە لەگەڵ یادی (50) ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان ئێران و چین، هەردوو وڵات سوورن لەسەر زیاتر فراوانکردنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ یەکتردا.

رایشگه‌یاند: سەرەڕای فشارە زۆرەكانی ئەمریکا، چین هاوبەشی سەرەكی ئابووریی ئێرانە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.