هونه‌رمه‌ند شه‌جه‌ریان له (23ی ئه‌یلوولی1940) له شاری "مه‌شهه‌د" له‌دایكبووه و به یه‌كێك له دیارترین ئه‌ستێره‌كانی گۆرانی و میوزیكی كلاسیكی ئێران ده‌ناسرا، سه‌ره‌تا له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا به قورئان خوێندن ده‌ستیپێكردووه و له‌لایه‌ن باوكییه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه، له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا چووه‌ته نێو هونه‌ری سوننه‌تیی ئێران له ساڵی 1957 له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی مۆسیقا ئاشنا ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاماتۆر له‌ڕادیۆی خوراسان ئاواز و قورئان ده‌خوێنێته‌وه، پاش ساڵێك له‌كوڵیژ وه‌ك مامۆستای قوتابخانه له‌قوتابخانه‌ی "خاجه نیزامولمولك" وانه ده‌ڵێته‌وه‌و له‌و ساڵانه‌دا خۆی فێری ژه‌نینی ئامێری سه‌نتور ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند شه‌جه‌ریان چه‌ندین خه‌ڵاتی هونه‌ریی جیهانیی به‌ده‌ستهێناوه، له‌نێویاندا 48ـه‌مین خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ میوزیك، مه‌دالیای مۆزارت و مه‌دالیای پیكاسۆی زێڕین كه یونسكۆ ده‌یانبه‌خشێت ، هه‌روه‌ها له (2006) خه‌ڵاتی مۆزارتی له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی یۆنسكۆ پێبه‌خشراوه.
ئه‌ستێره‌ی گۆرانی و میوزیكی فارسی، محه‌ممه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان،دوێنێ پێنجشه‌ممه (8ی تشرینی یه‌كه‌م 2020) له ته‌مه‌نی (80) ساڵیدا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دواییكرد له‌به‌هه‌شتی زه‌هرای تاران مه‌راسیمێكی بۆ ئه‌نجام درا كه‌تیایدا به‌ناوبانگترین میوزیك ژه‌ن و گۆرانیبێژو كه‌سایه‌تیه‌كی بواری هونه‌رو رۆشنبیری و سیاسی ئه‌و وڵاته تیایدا ئاماده بوون و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و مه‌شهه‌د به‌رێخرا، دواتر له‌مه‌شهه‌د له‌گۆرستانی تووس له‌نزیك گۆڕی هه‌ریه‌ك له فرده‌وسی و مه‌خدی ئیخوان سالیس دووان له‌شاعیره ناوداره‌كانی ئێران نێژر ا.
شایانی باسه له ساڵی 2010 كاتێك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران خه‌ڵكانی ناڕه‌زای به زبڵ و خۆڵ له‌قه‌ڵه‌مدا شه‌جه‌ریان رایگه‌یاند : «من ده‌نگی ئه‌و زبڵ و خۆڵه‌م» ھه‌روه‌ھا له كاتی خۆپێشاندانه‌كان گۆرانییه‌كی گوتبوو به ناوی چه‌كه‌كه‌ت دابنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.