Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:36

نشینگەی ھەولێر سه‌رجه‌م کۆمپانیا و خاوه‌ن کاره‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی نشینگەی ھەولێر، سه‌رجه‌م كۆمپانیا و خاوه‌ن كاره‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ر كه‌سێكی بیانی لایان كار ده‌كات سه‌ردانی نشینگه‌ بكه‌ن.

لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی نشینگەی ھەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر دەکەینەوە کە ھەر کەسێکی بیانی کە لایان کار دەکات و نشینگەی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەرچووە یاخوود نشینگەیان دەرنەھێناوە یاخوود بە فیزا ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان تائێستا بەبێ نشینگەن، پێویستە لە ماوەی مانگێک دوای بڵاو بوونەوەی ئەم ئاگاداریە سەردانی بەرێوەبەرایەتی نشینگە بکەن بە مەبەستی دەرھێنان یاخوود نوێکردنەوەی نشینگەکانیان، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لەگەل کۆمپانیاو خاوەنکارەکان دەگیرێتە بەر  بۆ ئاگاداری ھەموو لایەک.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.