Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:07

لە هەڵەبجە قاچاخچییەک بە بڕێک دەرمانی نایاساییەوە دەستگیرکرا

کوردستان TV
#7
100%

ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند: دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر دەرماندا گرتووە، کە لە ئێرانەوە بەقاچاخ هێنراوە، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.

له‌راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  ئاسایشی شاره‌زوور هاتووه‌، هێزه‌كانی ئاسایش له‌(بازگه‌ی ده‌ره‌شیش) سه‌ر به‌ به‌شی بازگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌به‌رواری (7/10/2020) تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (ك.ب.ع)  دەستگیر كردووە، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رزی و حه‌ب و چاره‌سه‌ری پزیشكی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی كه‌ی پێبوه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دوور له‌رینمایه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ وڵاتی ئیرانه‌وه‌ هێناویه‌تی،  به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوە دراوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور به‌ پێی مادده‌ی (240 / ی.س) تۆمه‌تباری ناوبراو ڕادەگیرێت و په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ سزادانی دەکرێته‌وه‌ و لێكۆلینه‌وی زیاتر لەمبارەوە به‌رده‌وامه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.