Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:22

رووسیا : ئازەربایجان و ئەرمینیا رەزامەندییان نیشانداوە بۆ دانوستاندن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: ئازەربایجان و ئەرمینیا رەزامەندییان نیشانداوە بۆ بەشداریکردن لەکۆبونەوەی مۆسکۆ.

ئەمڕۆ هەینی ماڵپه‌ڕی RTی رووسی به‌ پشتبه‌ستن به‌ وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویكرده‌وه‌: وڵاتان ئازەربایجان و ئەرمینیا رەزامەندییان ده‌ربڕیووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانی نێوانیان.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا ئاماده‌ی دانوستاندن ده‌بن له‌ مۆسكۆ.

دوای ئەوەی رووسیا وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیای بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرباغ بانگهێشت کرد.

شایه‌نی باسه‌ له‌ مانگی ئه‌یلوولی رابردوو شه‌ڕو پێكدادان نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا ده‌ستیپێكردووه‌ و دوێنێ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا بڵاویكرده‌وه‌، گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ ده‌ستپێكردووه‌.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.