Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:32

ڕێکخراوی خواردنی جیهانی خەڵاتی نۆبلی 2020 وەرگرت

کوردستان TV
100%


لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ لەئۆسلۆ رایگەیاند: براوەی خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەمساڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانییە (WFP).

ئه‌مرۆ هه‌ینی كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی 9/10/2020 بەکاتی ئەوروپا له ئۆسلۆی پایتەختی نەروێژ خەڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی بخشرایه ڕێکخراوی بەرنامەی خوراکی جیهانی.

بێریت ئەندرسن سەرۆکی لیژنە خەڵاتەکانی نۆبڵ، لە هۆڵی پەیمانگای نۆبڵ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی (2020) راگەیاند.

بەپێی ووتەی سەرۆکی ئەنیستیتۆی نۆبل بۆ ئاشتی هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکه به ڕێکخراوی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵیان له دابینکردنی پێداویستیەکانی خۆراک به تایبەت بۆ پەنابەران که ئێستا له هەموو کات پێوویستان بە خۆراکه، هەروەها وەک هاندەرێك بێت بۆ زیاتر خزمەتکردن و دابینکردنی خۆراك.
 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.