Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:32

 له‌ ساڵیادی کۆچی دوایی گەورەشێوەکار د.محەممەد عارف دا

گرنگی زۆر بە لایەنە مێژووەکان دەدا
کوردستان TV
100%

هونەرمەندێکی وێنەکێشی کوردە، ساڵی ١٩٣٧ لە شارۆچکەی رەواندز لەدایک بووە، نووسەر و وەرگێری چەندین کتێبی بواری شێوەکاری بووە لە زمانی رووسیەوە بۆ زمانی کوردی، دوایین کتێبی گرافیکەکانی کوردستان کە لە دوای کۆچکردنی چاپکراوە، لە ڕێککەوتی ۹ـی ۱۰ـی ۲۰۰۹  لە هەولێر کۆچی دواییکرد. لە ساڵی ١٩٥٦ بروانامەی دبلۆم لە هونەری شێوەکاری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا وەرگرتوە، لە دوایی دەچێتە وڵاتی رووسیا بۆ پەرەپێدان بە خوێندن لە بواری شێوەکاری بروانامەی ماستەر لە ساڵی ١٩٦٧ وەردەگرێت لە زانکۆی (سوریکۆڤ)ی مۆسکۆ.

له‌ ساڵی ٢٠٠٤ دامەزرێنەر و ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین هەولێر بووە کە خۆی لە چوار بەش دەگرێتەوە موزیک، شێوەکاری، شانۆ، سینەما، تا ساڵی ٢٠٠٩، وەهەر لەوێش بروانامەی دکتۆرا لە فەلسەفەی هونەر وەردەگرێت. مامۆستای هونەری وێنەکێشان بووە لە بەغدا و سعودیە و بابل، و زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر.
شێوازی کاری وێنەکێشی محەممەد عارف خۆی لە ڕیالیزمی، رۆمانتیکی، سیمبولیزمی، ئێکسپریسیۆنیزمی چڕ کردبوو، کە ئەویش دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای خوێندنی لە مۆسکۆ کە ئەوکات لە وڵاتەکانی یەکێتی سۆڤێت ئەم شێوازە باو بووە، بەڵام محەممەد عارف توانی ئەم شێوازە بۆ خزمەت کردنی هونەرەکەی و برسی گەلەکەی دابرێژێت ئەویش بە وێنەکێشانی چەندین تابلۆی لە سەر پرسی کورد و کەسایەتی کوردیەکان وەک سەلاحەدینی ئەییووبی و مەمم و زین و شیرین و فەرهاد و دوانزە سوارەی مەریوان و قەڵای دم دم و لە چاوەروانی شەودا و ئاشتی بۆ کوردستان و چەندینی تر. لە کاراکانیشی دا گرنگی زۆر بە لایەنە مێژووەکان دەدا لە وە کە بەلایەنە تەکنیکیەکان.

ktv

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.