لیژنه‌ی دیاریكردنی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9/ 10/ 2020) رایگه‌یاند"ووه، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی برسێتی و هه‌وڵدان بۆ رێگریكردن له‌وه‌ی كه برسێتی وه‌كو چه‌كێك له ناوچه نائارامه‌كان به‌كاربهێنرێت، خه‌ڵاته‌كه‌یان به رێكخراوی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی - WFP به‌خشیوه".
نوێنه‌ری لیژنه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌وان خه‌ڵاته‌كه‌یان وه‌ك رێزلێنانێك له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی رێكخراوه‌كه له نه‌هێشتنی برسییه‌تی و باشكردنی دۆخی ئاشتی له‌ناوچه زه‌ره‌مه‌ند و كێشه‌له‌سه‌ره‌كان
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی، كه باره‌گاكه‌ی له رۆمایه، یارمه‌تیی 97 ملیۆن كه‌سی له 88 وڵاتی جیهاندا داوه. ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه له هه‌ر 9 كه‌س له جیهاندا، یه‌كێك خۆراكی پێویستی نییه بیخوات.
لیستی پێشبینییه‌كان ناوی چالاكوانی ئه‌فغانی بۆ به‌رگریی له مافی ئافره‌تان (فه‌زیه كۆفی) و (نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان و ئه‌مینداره گشتییه‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریچ) و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا (ئه‌نگیلا مێركل) و سمبولی شۆڕشی سوودان (ئالا ساڵح) و (رێكخراوی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی) تێدابوو، كه خه‌ڵاته‌كه به‌ر ئه‌مه‌ی دواییان كه‌وت. لیژنه‌ی دیاریكردنی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج خه‌ڵاته‌كه‌یان به رێكخراوی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی به‌خشی.
لیژنه‌ی دیاریكردنی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه رایگه‌یاند" خه‌ڵاته‌كه‌یان بۆیه به‌و رێكخراوه به‌خشیوه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه جیهان ئاوڕێك له‌و ملیۆنان كه‌سه بداته‌وه كه به‌هۆی برسێتییه‌وه ده‌ناڵێنن یان رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه".
خه‌ڵاتی نۆبڵ، له‌لایه‌ن زانای سوێدی ئه‌لفرێد نۆبڵه‌وه دانرا، به‌جۆرێك كه له وه‌سێتنامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه و گرێبه‌ستی پڕكردووه‌ته‌وه (له یانه‌ی سوێدی-نه‌رویجی) له 27ی تشرینی دووه‌می 1985، به‌وه‌ی كه ساڵانه ئه‌م خه‌ڵاته ببه‌خشرێت.
خه‌ڵاته‌كه له بڕوانامه‌یه‌ك و مه‌دالیایه‌كی زێڕ و بڕێك پاره پێكدێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.