Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:45

شاندی حکومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

شاندی حكومه‌تی هه‌رێم
کوردستان TV
100%

شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

به‌پێ زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، بڕیاره‌ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش كۆببێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی رێكه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌یی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال.

ره‌وشی شنگال، له‌ دوای رووداوه‌كانی شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌ هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌مواردا گوزه‌ر ده‌كات و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ له‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه‌ و هێشتا دۆخی ناوچه‌كه‌یان له‌بار نه‌بووه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باسی‌ ره‌وشی شنگالی كرد و رایگه‌یاند: ئێمه‌ شنگال به‌ به‌شێكی دانه‌بڕاوی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق قسه‌مان كردووه‌..

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.