Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:28

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەکات بە تایبەتی لە بواری وزە و گازی سروشتيدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/10/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، پەيوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا ، بەتایبەتی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە لە بەررژەوەندی هەردوولادا بێت .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتگیریی و هاوکاریی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە هەموو ڕوویێکەوە . سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا ، کە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەکات، بە تایبەتی لە بواری وزە و گازی سروشتیدا.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە دەکرێ هەرێمی کوردستان ، ببێتە سەنتەرێکی گرنگ بۆ وەبەرهێنان لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.