ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گه‌ڕه‌كی دۆمیزی شاری كه‌ركوك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵان.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك به په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له كاتێكدا بووه كه كچێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵان به‌ناوی (س،ن) به ته‌نها له ماڵاهوه بووه، له‌و كاته‌شدا كوڕێكی دراوسێیان كه ته‌مه‌نی 15 ساڵانه چاودێری كردووه و زانیوییه‌تی به‌ته‌نیایه، هه‌ر بۆیه به ده‌رفه‌تی زانیوه و چووه‌ته ماڵی كچه دراوسێكه‌یان و ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر.
ڕاشیگه‌یاند: كچه‌كه له نه‌ته‌وه‌ی توركمانه و كوڕه‌كه‌ش له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.