Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:36

حکومه‌تى عێراق رێککه‌وتنێکى مێژوویی له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ شنگال راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی بە چاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێککەوتنێکی مێژوویی لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارگێڕی و ئەمنی قەزای شنگال بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، ئەو رێککەوتنەش سەرەڕای بەهێزکردنی دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵ لەو ناوچەیەدا، هاوکاری گەڕانەوەی ئاوارەکانیش دەبێت بۆ ناوچەکانیان. 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆک وەزیران عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەچاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، رێککەوتنێکی مێژوویی بەگوێرەی دەستوور ئەنجامدراوە کە پێگەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لە قەزای شنگال بەهێز دەکات و کۆتایی بە پێگەی گروپە چەکدارییەکان دەهێنێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رێککەوتنە بەهەماهەنگی له‌گه‌ڵ حکومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەکرێت و هاوکار دەبێت بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکەی بۆ ناوچەکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.