Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:24

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مەهاباد قەرەداغی

کوردستان TV
100%

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری دیاری گەلەکەمان (مەهاباد قەرەداغی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و ھاوڕێ و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(مەهاباد قەرەداغی)لەساڵی(1966) لە شارۆچكەی كفری لەدایك بووە، هەر لەتەمەنێكی زووەوە دەستی بە نووسینی شیعر كردووە، بەهۆی ھەڵوێستە نەتەوەیی و بەرهەم و نووسینەكانیەوە چەندجارێک دووچاری گرتن و زیندانیكردن بۆتەوە.
(مەهاباد قەرەداغی)كەسایەتیەكی بەتوانا و شارەزا و چالاك بوو لەبواری بزاڤی رۆشنبیری و ئەدەبیدا و لەساڵی (1991)بۆتە ئەندامی یەكێتی نووسەرانی كورد و، پاشان لەساڵی(2005)لە ھەندەرانەوە دەگەڕێتەوە بۆ كوردستان و دەبێتە راوێژكار بۆ كاروباری ئافرەتان و یەكسانیی لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، هەروەها ئەندامی دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتیمان بوو. خوالێخۆشبوو خاوەنی دەیان بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیرییە لەبوارە جیاجیاكانی رۆشنبیریی ومەعریفی، کار و بەرھەم و بەخششەکانی لەم بوارانەدا دیار و بەرچاون، ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی نووسەر و رۆشنبیران و ھاوڕێ و ھەڤاڵانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری هەموو لایەك.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا للە وانا الیە راجعون 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٩ـی١٠ـی٢٠٢٠ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.