Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:18

هه‌ولێر.. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا و که‌سێکی دیکه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو

کوردستان TV
100%

فازل حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی باسرمه‌ - هه‌ریر ڕوویدا و له‌ ئاكامیشدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ڕووداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 3:30 خوله‌كی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ریر- باسرمه‌ له‌ نزیك گوندی قاسمیه‌ به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ ڕوویداوه‌، له‌ كاتێكدا ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتا كرۆلا كه‌ شۆفێر و سه‌رنشینێكی تێدا بوو، به‌هۆی تیژڕۆیی و خێرایی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستدا و له‌ ڕێگا ده‌رچوو، له‌ پاش ده‌رچوونی له‌ شه‌قام مه‌ودای نزیكه‌ی 100 مه‌تر له‌ناو زه‌وی كشتوكاڵیدا ڕۆیشت ئینجا له‌ كه‌ندێك هه‌ڵدێرا.

گوته‌بێژی هاتووچۆ ڕاشیگه‌یاندووه‌:به‌داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.