Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:37

یۆنامی: هیوادارین ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕێگا بۆ داهاتوویه‌کی باشتر خۆش بکات

کوردستان TV
100%

جێنین هانس پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: پێشوازیی و پشتیوانیی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی شنگال ده‌كه‌ین.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: هیوادارین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕێگا بۆ داهاتوویه‌كی باشتر خۆش بكات.

ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی پلاسخارت دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی "ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د" وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كانی شنگال و پاشانیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق  ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مۆركرا بۆ كۆتایی هێنان به‌ كاری گروپه‌ چه‌كداره‌كانى شنگال.

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى بۆ پاڵپشتی و هاوكاری سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌ربڕی كه‌ ده‌درێن له‌ پێناو ئاسایی كردنی دۆخی شنگال و دووباره‌ بونیاتنانه‌وه‌ی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.