ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/10/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە جەمال ساڵح ئالیخان کرد کە دەکاتە برای غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێرێ لە دەڤەری بەرواری باڵا کە دوێنێ پێنجشەممە، لە لایەن تیرۆریستانەوە شەهید کرا .
سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی شەهید دەربڕی و دڵنیای کردنەوە، کە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای خۆیان دەگەن و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.