Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:32

سه‌رۆک بارزانی و مسته‌فا کازمی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

سه‌رۆك بارزانی و مسته‌فا كازمی
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئه‌مرۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال تاوتوێ كرا. 

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو ڕێككەوتنە گرنگە دەربڕی و جەختیشیان لەوە كردەوە كە ڕێككەوتنی لەمشێوەیە ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی متمانەی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.