لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ره‌تیده‌كاته‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدا خرابێته‌وه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
یه‌حیا ره‌سول له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت : هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
یه‌حیا ره‌سوڵ رایگه‌یاندووه كه دۆخی ئه‌منی له به‌غدا ته‌واو سه‌قامگیره و بڵاوبوونه‌وه‌ی بروسكه‌ی خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌نها كرده‌یه‌كی ئه‌منیی ئاساییه كه رۆژانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له به‌یانیان و ئێواران ده‌كرێت.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه وردبن له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و دووربكه‌ونه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و بۆ دڵنیابوون له دروستی زانیارییه‌كان ته‌نها پشت به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.