Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:32

ئاگرێک له‌وێستگه‌یه‌کی میترۆ له‌ تارانی پایته‌خت که‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ئاگرێك له‌ وێستگه‌یه‌كی میترۆ له‌ تارانی پایته‌خت كه‌وتۆته‌وه‌.

وته‌بێژ به‌ناوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی فریاكه‌وتنی ئێران گوتی: ئاگرێك له‌ وێستگه‌ی میتروی ئیكباتیان له‌ تارانی پایته‌خت كه‌وتۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای ئاگركه‌وتنه‌كه‌ چوار ئۆتۆمبێڵی ئاگركوژێنه‌وه‌ ره‌وانه‌ كراون و پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كان له‌و شوێنه‌ن.

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا ژماره‌ی بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ نازانن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.