Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:42

 له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌ڵان به‌کر دا

خاوه‌نی پێنج ئه‌لبوومی گۆرانی بوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 10/10ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی كوردستان گۆرانیبێژی ناسراوی كورد ئه‌رده‌ڵان به‌كره‌ ، ، دوای خزمه‌تێكی زۆر به‌ هونه‌ری كوردی و میوزیك  11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.

 

هونه‌رمه‌ند  ئه‌رده‌ڵان به‌كر له‌ ساڵی 1967 له‌ گه‌ڕه‌كی خانه‌قا له‌ هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ و رۆژی 10/10/2009، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سوید كۆچی دوایی كرد، دوای چوار رۆژیش ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ كوردستان و له‌ هه‌ولێر به‌خاك سپێردرا

 

هونه‌رمه‌ند  ئه‌رده‌ڵان به‌كر ،خاوه‌نی  پێنج ئه‌لبومه‌ و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیشی تێكست و میلۆدی  خۆی بووه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ (كچی گاور 1997، به‌ینۆ 1998، هه‌ورامان 2000، زۆر ده‌ترسم 2003، خه‌ونیك بوو 2007) .

 

 شایانی باسه‌ ئه‌رده‌لان به‌كر له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵی چووه‌ شاخ و بووه‌ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستان و دوای دوو ساڵیش له‌ راپه‌ڕینی به‌هاری 1991، له‌ساڵی 1993 چووه‌ سوید,

ئه‌رده‌ڵان به‌كر له‌ رۆژی 10-10-2009 له‌ ته‌مه‌نی 42 ساڵیدا، دوای ماملانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كارۆلینسكای ستۆكهۆڵم كۆچی دوایی كرد

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.