حوسێن هینداوی ، راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگه‌یاند كه له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ده‌بێت كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به په‌له تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران ته‌واو بكات.
حوسێن هینداوی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه فه‌رمی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت به‌پێی ئه‌و یاسایه، هه‌ڵبژاردنی پێشوخته ئه‌نجام بدرێت و گوتی:ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری بۆ ده‌نگده‌ران، پێویست به‌وه ناكات چاوه‌ڕیی ده‌ركردنی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان یان بوودجه بكرێت، چونكه بوودجه‌ی تایبه‌ت به تۆماری بایۆمه‌تری بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخانكراوه.
گوتیشی: له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ده‌بێت كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به په‌له تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران ته‌واو بكات.
ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 15ی له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ساز بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.