Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:32

به‌ ڤیدیۆ..هەرزەکارێک بە دیزانکردنی کوورەیەکی ئەتۆمی ناوی چووە نێو کتێبی "گینس"

دوای یەک ساڵ کاری بەردەوام توانی دیزاینی کوورە ئەتۆمییەکەی بکات
کوردستان TV
100%

هەرزەکارێکی ئەمریکی تەمەن 12 ساڵ ناوی چووە نێو کتێبی "گینس"ەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان، دوای ئەوەی توانی کوورەیەکی ئەتۆمی ماڵی دروست بکات.


ئەو هەرزەکارە ئەمریکییە ناوی جاکسۆنە دانیشتووی شاری مێمفیسی سەر بە ویلایەتی "تێنێسی" یە، دەستی کرد بە دیزاینکردنی کوورەیەکی ئەتۆمی چالاک لە ماڵەوە.


جاکسۆن دوای یەک ساڵ کاری بەردەوام توانی دیزاینی کوورە ئەتۆمییەکەی بکات، سەرباری ئەو مەینەتی و زەحمەتییانەی کە رووبەڕووی بوویەوە توانی چارەسەری بکات و پەنای نەبردە بەر هیچ کەسێک لەو بارەوە گوتی: "پرۆژەکەم زەحمەت بوو، دیزاینکردنی ژوورێکی داخراوی تایبەتمەند ئەرکێکی زۆر ئاڵۆز بوو، جێبەجێکردنی نزیکەی نیو ساڵی خایاند".


جاکسۆن ئەوەشی زیاد کرد: "توانیم بەکارهێنانی کارەبا بۆ خێراکردنی دوو گەردیلەی دیوتێریۆم بەیەکەوە بۆئەوەی لەگەڵ گەردیلەی هیلیۆم یەکبگرنەوە و، هەروەها نیترۆن بتەقێنیت، کە دەشێ بەکاربهێنرێت بۆ گەرمکردنی ئاو و کارپێکردنی بزوێنەری هەڵمی".
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.