Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:22

ئاگرێکی گه‌وره‌ له‌پارێزگای هاتای تورکیا که‌وتۆته‌وه‌

کوردستان TV
100%

هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له‌ دارستانی گوندی ساریمازی له‌ قه‌زای به‌له‌ن-ی‌ پارێزگای هاتای كه‌وته‌وه‌ و دواتر به‌هۆی باوه‌ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ بۆ هه‌ردوو قه‌زای ئیسكه‌نده‌رون و ئارسوز.

له‌گه‌ڵ كازیوه‌ی به‌ره‌به‌یاندا ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه‌ تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به‌ هه‌وڵه‌كانیان كرده‌وه‌ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ گوندی نه‌رگیز له‌ قه‌زای ئارسوز.

هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ نه‌ستێنێ بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون.

به‌هۆی ئه‌و تونده‌بایه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ ناتواندرێ له‌ ئاسمانه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ بدرێ.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.