له‌گه‌ڵ ته‌نها مانه‌وه‌ی 83 رۆژ له ساڵی 2020 ، شاره‌زایانی ژماره‌ناسی پێیان وایه كه ژماره‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10-10-2020 له‌وانه‌یه ببێته سه‌ره‌تایه‌كی باش .
له‌مباره‌یه‌وه شرادها سالا، زانای ژماره‌ناسی به رۆژنامه‌ی خه‌لیج تایمز كه به‌زمانی ئینگلیزی بڵاوده‌بێته‌وه،راگه‌یاندووه: رۆژی 10 له مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رگایه‌كی گه‌وره بۆ ووزه ده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی ده‌ره بۆ ده‌ست پێكردنی هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی نوێ .
هه‌روه‌ها ئه‌و زانایه‌ی بواری ژماره‌ناسی پێشبینی ده‌كات كه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی گه‌ردوونی رووبدات،چونكه ژماره‌كانی 1 و 2 ژماره‌ی به‌هێزن و له‌گه‌ڵ ووزه‌ی خۆر‌و مانگ یه‌كده‌گرنه‌وه.
ئه‌و زانایه روونیشیكردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هه‌موو ژماره‌كانی ئه‌م رێكه‌وته (10-10-2020) كۆبكرێته‌وه،كۆی گشتیی ده‌كاته 6،ئه‌مه‌ش ووزه‌ی هه‌ساره‌ی زوهره ده‌رده‌خات و كارده‌كاته سهركارو سه‌روه‌تی كه‌سه‌كان و ئه‌و كاته‌ش خه‌ڵكی هه‌ست به گۆڕانكاری گه‌وره ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له رووی ژماردنه‌وه، دووباره بوونه‌وه‌ی ژماره‌كان بو دووجار وا ده‌كات زۆر به‌هێزبن،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه به‌رواری ئه‌مڕۆ له رۆژی شه‌ممه‌یه كه هێزی هه‌ساره‌ی زوحه‌ڵ كۆنتڕۆڵی كردووه،بۆیه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی كه له‌به‌راوی( 10-10-2020) كۆبۆته‌وه، واده‌كات ببێته نووسینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ .
ئه‌و زانایه ژماره ناسی ده‌شڵێت: رۆژ شه‌ممه به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پلانیان بۆ ده‌ستپێكردنی كارێكی بازرگانی نوێ، یان پرۆژه‌یه‌كی داهێنه‌رانه ، یان كڕینی ئۆتۆمبێڵیكی نوێ ، یان كڕینێكی تازه هه‌یه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.