ساڵانه نزیكه‌ی 2 ملیۆن منداڵ له جیهان به مردوویی له‌دایك ده‌بن، زۆرترینیشیان لەو وڵاتانەن كه له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندان، وەك ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكردووە.
لە ڕاپۆرتێكدا ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، سندوقی هاریكاریی منداڵانی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان (یونسێف) و هاوبه‌شه‌كانیان، لەبارەی ئه‌و منداڵانانەی كە به مردوویی له‌دایك ده‌بن، ئاشكرایكردووە، "ساڵانه نزیكه‌ی 2 ملیۆن منداڵ به مردوویی له جیهاندا له‌دایك ده‌بن، له‌وانه‌یه ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته هۆی زیادبوونی ئه‌و ژماره‌یەش".
تەندروستیی جیهانی ئەوەشی خستەوەڕوو، "به‌هۆی كۆرۆناوه خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی گشتی به ڕێژه‌ی 50% كه‌مبووه‌ته‌وه، كە ڕەنگە ببێتە هۆی له‌دایكبوونی 200 هه‌زار منداڵی دیكه بە مردوویی له 117 وڵات كه له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندان".
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕێكخراوە جیهانییەكە تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، "ئه‌گه‌ر كارمه‌ندی ته‌ندروستیی مه‌شقپێكراو له‌گه‌ڵ ژنانی دووگیاندا بن له‌وانه‌یه به ڕێژه‌ی 40% مردنی منداڵ لە سكی دایكی‌دا كەمببێتەوە".
هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له وڵاتە پێشکەوتەکاندا، له‌باربردنی منداڵ له‌نێو كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌كان زیاتر ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.