Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:38

گەورە تیرۆریستێکی داعش لە کەرکووک دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

 گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستگیركردنی گەورە تیرۆریستێكی داعشی لە پارێزگای كەركووك راگەیاند.

لیوا یەحیا رەسول" گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، رایگەیاند كە گەورە تیرۆریستێكی داعش لە پارێزگای كەركووك باكووری عێراق دەستگیركراوە.

لیوا یەحیا رەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزێكی تایبەتی دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانییان لە دۆڵی زەغیتون باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، سەركردەیەك لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بە ناوی (ر.ح) دەستگیركراوە.

لیوا یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەیشداوە كە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو دەستگیركراوە دەگیرێتەبەر.

44

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.