هاووڵاتییه‌ك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌رمانێكی له‌دژی په‌تای كۆرۆنا داهێناوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا داوای دوو ملیۆن دیناری ئورده‌نی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له‌لایه‌ن چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كانه‌وه ده‌ستاو ده‌ستی پێكراوه هاووڵاتییه‌كه ده‌ڵێت: له‌كاتی دابه‌شكردنی ده‌رمانه‌كه‌م، نه‌خۆشخانه‌كانی ئورده‌ن له‌ماوه‌ی نیو كاتژمێردا چۆڵ ده‌بێت و تووشبووی كۆرۆنای تێدا نامێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه هه‌واڵییه‌كانی ئورده‌ن بڵاویان كردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئورده‌ن بانگهێشتی ئه‌و هاووڵاتییه‌یان كرده‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كه‌ن .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.