نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لهپرسهنامهیهكدا دهڵێت: بەداخەوە هەواڵی مەرگی شاعیر و نووسەر و چالاکوان مەهاباد قەرهداغی ـ م پێگەیشت، خاتوو مەهاباد قەرەداغی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبیاتی کوردی كردووه .
ئهمهش دهقی پرسهنامهكهی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانه ..
بەداخەوە هەواڵی مەرگی شاعیر و نووسەر و چالاکوان مەهاباد قەرهداغی ـ م پێگەیشت. خاتوو مەهاباد قەرەداغی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبیاتی کوردی كردووه و بهرگريكارێكى ديارى مافى ئافرهتان و ئەلقەیەکی گرنگى خەباتی ژنانی کوردستان بووه لەپێناو دابینکردنی یەکسانیدا. ئێمە کار و چالاکییەکانی بەرز هەڵدەسەنگێنین.
پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەی کەسوکار و ئاشنا و هاوکاران و ڕۆشنبیران و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی شاد بێت و ئارامیيش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
10/10/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.