بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت، له‌وانه‌ش گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگەیاند: سبەی یەکشەممە، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی سوپالاری پێشمه‌رگه دێنە بەغدا و لەگەڵ به‌رپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆدەبنەوە.
وه‌ك سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان به كوردستانی تیڤی راگه‌یاند ئه‌م سه‌ردان و کۆبوونەوەیە بۆ گفتگۆکردنە لەسەر چۆنییه‌تی دانانی خاڵی ھاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و چەند پرسێکی دیکە، کە تایبەتن بە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان کە پێشتر چەند لیژنەیەک بۆ ئەو پرسانە پێک ھێنرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.