Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 17:03

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان کۆبوه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستی پێكرد.

دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت ده‌بێت به‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن به‌ تایبه‌ت مادده‌ی پازده‌ی یاسه‌كه‌ له‌ باره‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، تاوتوێ ده‌كرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت كه‌ ئه‌م مادده‌یه‌ بۆته‌ جێگه‌ی ناكۆكی و گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ڕای جیاوازی له‌ باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش محه‌مه‌د حه‌لبوسی داوای له‌ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كردووه‌ به‌ جیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامبده‌ن و بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

حسێن هنداوی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ زووترین كات ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن بدات بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو ده‌ستپێبكات و تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران نوێ بكاته‌وه‌.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆ له‌ باره‌ی فره‌ بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یه‌ك بازنه‌یی ده‌كرێت و ئه‌م بڕگه‌یه‌ به‌ ده‌نگدان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.