Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:23

لە عێراق ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا (400) هەزار کەسى تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دواین ئاماری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات گه‌یشته‌ 400124 تووشبوو.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2020/10/10 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: دوو هەزار و (344) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، چوار هەزار و (233) تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبونەتەوە و (55) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، تێکڕاى تووشبوون بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ (400124) تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت:  (332330) تووشبووش چاکبوونەته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 55 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدان له‌ وڵات گه‌یشته‌ (9790) كه‌س.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.