Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 16:52

دەقی رێککەوتنەکەی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی شنگال بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەقی رێككەوتنەكەی نێوانیان لەبارەی دۆخی ئاسایی كردنه‌وه‌ی شنگال بڵاوكردەوە.

دوێنی‌ هه‌ینی‌ 9ی ئۆكتۆبه‌ر ساڵی 2020، شاندی‌ دانوستانی‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ شنگال ڕێككه‌وتن له‌م باره‌یه‌وه‌ حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەقی رێككەوتنەكەی نێوانیان لەبارەی شنگال بڵاوكردەوە.

له‌ خاڵێكی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووە، حكومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی شارەكە دەكات و دەبێت كۆتایی بە بوونی پەكەكە و هەموو ئەو گرووپانە بێت كە پەیوەندییان پێوەیەتی.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دامەزراندنی 2500 کەس لە خەڵکی شنگال و ئاوارەکانی و دروستکردنی هێزێکی نوێ.

شایه‌نی باسه‌ لەدوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017وە دۆخێکی نائاسایی لە شنگال دروست بوو وه‌كو سه‌ربازگه‌یه‌كی لێهات، چه‌ند گرووپی چه‌كدار له‌ ناوچه‌ سه‌ری هه‌ڵدا به‌ هه‌زارن هاووڵاتی له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون تائێستاش نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.