به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی غازی صاڵح ئالیخان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره تیرۆریستیه ترسنۆكانه‌یه ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یێنین كه ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه بێ وه‌ڵام نابێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی غازی صاڵح ئالیخان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه رێككه‌وتی 2020/10/8 غازی صالح ئالیخان به‌رپرسی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕی له گوندی بیگداواد به ده‌ستێكی ڕه‌ش تیرۆركرا.
دوای لێكۆڵینه‌وه وورد و هه‌مه‌لایه‌نه، ده‌ركه‌وت كه له‌لایه‌ن (په‌كه‌كه)ه‌وه تیرۆركراوه و پێشتریش به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنیان لێكردبوو.
وێرای سه‌ره‌خۆش و هاوخه‌میمان بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری شه‌هید (غازی صاڵح ئالیخان)، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره تیرۆریستیه ترسنۆكانه‌یه ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یێنین كه ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه بێ وه‌ڵام نابێت.
هه‌روه‌ها داوا له هاونیشتمانیان و خه‌ڵكی دڵسۆزی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ین كه له ئاست ئه‌م كاره تیرۆریستیه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش / هه‌ولێر
2020/10/10
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.