Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:27

پۆلیسی هەولێر دوو کەسیان بەتۆمەتی ساختەکردنی دۆلاری ئەمریکی دەستگیرکرد

کوردستان TV
#7
100%

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكرده‌وه‌ هێزەکانیان دوو کەسیان بەتۆمەتی ساختەکردنی سێ هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی دەستگیرکرد.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوە هاتووە، بەشی پۆلیسی ڕێککاری، دوو كەسیان بە ناوەکانی (م.ی.ع) و (ح.ی.ع) دەستگیر کرد، کە بڕی (3500) دۆلاری ئەمەریکییان ساختە کردبوو و دەیانویست لە بازاڕ بە شێوەی (50 دۆلاری) ساغی بکەنەوە.  

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا و بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.