هه‌رێم و بەغدا لەسەر بەڕێوەبردنی قەزای شنگال و دیاریکردنی یەکەیەکی ئیداریی نوێ ڕێککەواتن، رێككەوتنی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، لەسەر ئاستەكانی ناوخۆ و دەرەوە بە گەرمی پێشوازی لێ دەكرێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق ڕایگەیاندووە: ئومێدەوارن رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە قەزای شنگال ببێتەهۆی گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ دانیشتوانی ناوچەناوچەکە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری میسر پێشوازی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، كه له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆكراوه، له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و رێكه‌وتنه و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی عێراق كرده‌وه، كه له‌پێناو نه‌هێشتنی توندڕه‌وی و تیرۆر و بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و جێبه‌جێكردنی داواكاری گه‌لی عێراق بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتر ده‌نرێن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم به‌غدا له‌سه‌ر ره‌وشی شنگال، سەرۆک بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە رایگه‌یاند: ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە. دەستخۆشی لە هەردوو حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەو ڕێككەوتنە كە دەبێتە هۆی ئاساییكردنەوەی ژیانی هاووڵاتیان لەو ناوچەیە و كەمكردنەوەی ئێش و ئازاری خوشك و برایانی ئێزیدی و گەڕانەوەی ئەو خەڵكەی بەهۆی بارودۆخی چەند ساڵی ڕابردوو و پەلاماری تیرۆریستان تووشی نەهامەتی و ئاوارەیی ببوون.
هیوادارم ئەو هەنگاوە گرنگەی هەردوولا دەستپێكێكیش بێت بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی یاسایی كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی شنگال، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: به ئه‌رێنى و گه‌شبینییه‌وه له ڕێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال ده‌ڕوانین. ده‌ستخۆشى له تیمى دانوستانكارى هه‌ردوولا بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ین. ئه‌م كاره ئه‌نجامى هه‌ستكردن به به‌پرسیاریه‌تى، پێكه‌وه‌یى و كارى هاوبه‌شى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه.
هه‌روه‌ها مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە بارەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال ، ئەنجامی کارکردنی جیددی و دانوستانی چەندین مانگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییە ، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکانی شنگال کە ڕووبەڕووی ئازار و مەینەتییەکی زۆربوونەوە لە سەر دەستی تیرۆریستانی داعش.
سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هەرێم لەپەرلەمانی کوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا پێشوازى له‌و رێككه‌وتنه ده‌كات و هیواداره ئەو ڕێککەوتنە ببێتە بناغەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی تەواوی ناوچە کوردستانییەکان و جێبەجێکردنی ماددەی (140)ی دەستوور.
فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی لەبارەی رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و ھەرێم لەسەر پرسی شنگال بڵاوکرەوە رایگه‌یاند: ھیواخوازن بەو رێککەوتنە دووبارە دەسەڵاتی فیدراڵی عێراق لە شنگال جێگیربگرێت و رەگ و ریشەی رێکخراوی داعش و پەکەکە و درێژکراوەکانی لە ناوچەکەدا دەربھێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەی ھەماھەنگیکردنن لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە شنگال و ناوچەکەکانی دیکەی عێراق کە رێکخراوی تیرۆریستی تیایدا سەریھەڵداوە.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عیراق ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ڕایگەیاند: هەردوو حکومەت لەبارەى شەنگالەوە گەیشتنە ڕێكکەوتن لەسەر ئاستی کارگێڕی و ئەمنی، کە بەهۆیەوە کۆتایی بەدەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکان دەهێنرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش دوای ئه‌وه دێت، دوێنی هه‌ینی 9ی ئۆكتۆبه‌ر ساڵی 2020، شاندی دانوستانی نێوان هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال ڕێككه‌وتن.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.