کەسایەتى و سیاسەتمەدارى بە ناوبانگی عێراقی رایگهیاند: داعش ئێزیدییهكانی جینۆسایدکرد و سەدان کەسی بە بێ تاوانى کوشت و ئێستاش ئەوان شایەنى ئەوەن ژیان و گوزەرانیان باش بکرێت و قەرەبوو بکرێنەوە .
لە لێدوانێکى تایبەت بە کوردستان تى ڤی دکتۆر ناجح میزان کەسایەتى و سیاسەتمەدارى بە ناوبانگی عێراقی باسی ڕێک کەوتنە مێژوویەکەى نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە دۆخى شەنگال دەکات و دەڵێت: ڕێک کەوتنى نێوان ههرێم و بەغدا سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەى دۆخى شەنگال لە ئاستى ناوەخۆو نێو دەوڵەتیشدا کاردانەوەی جودا جوداى بە دواى خۆیدا هێناو و پێشوازى گەرمى لێکرا .
بۆیە من وەک سیاسیەکى عێراق ئەو ڕێککەوتنە بە کارێکى گرنگ و هاوکات مێژووی هەژمار دەکەم.
دکتۆر ناجح میزان گوتیشی: ئێزیدییهكان بە تایبەت لەگەڵ سەرهەڵدانى داعش توشی ماڵ وێرانى و دەربەدەری زۆربوونەوەو ئەوان جینۆسایدکران لەبەر چاوی مناڵەکان و ژن و پیاوانیان لێ کوشتن ئەوەى داعش لە بەرامبەر ئێزیدییهكانی کردى لە بیر مرۆڤایەتى ناچیتەوە بۆیە دەبێت ئێزیدییهكان خۆش بەخت بکرێن شایەنى ئەوەن ژیانى باش بۆ ئەوان فەراهەم بکریت.
گومانم لەوەدا نییە کە سەرکردایەتى سیاسی کوردستان هەمیشە پاڵ پشتێکی بەهێزی کوردانى ئێزیدییهكان بوونە بەتایبەت خودى بارزانیش خۆی بە خاوەنى یەکەمى ئەوان داناوە، دەکرێت لەومەو دوا شنگال بکرێتە ڕەمزى ئاشتەوایی بۆ تەواى کوردو لە ناوچەکەش دا بایەخى زێتر بە گەنج و لاوانیان بدرێت.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.